نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەمریکا ئامادەیە نێوەندگیری لەنێوان هیندستان و پاکستان بکات

ئەمریکا ئامادەیە نێوەندگیری لەنێوان هیندستان و پاکستان بکات

تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: روبیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ هاوتاکانی، داوای لە هیندستان و پاکستان کردووە پەیوەندییە راستەوخۆکانیان دەستپێبکەنەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە هەڵەتێگەیشتن لە ململانێیەکانی نێوانیان بەدوور بگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، روبیۆ بەردەوام بووە لە هاندانی هەردوولا بۆ دۆزینەوەی هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئامادەیی ئەمریکای دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنی دانوستانی بنیادنەرانەى نێوان هەردوو وڵات و دوورکەوتنەوە لە ململانێکان.

هەر لەوچوارچێوەیەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ جەنەڕاڵ عاسم مونیر سوپاسالاری پاکستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ نێوەندگیریکردن لەنێوان هیندستان و پاکستان دەربڕی.

سوپای پاکستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر پێگەکانی سوپای هیندستان دەستپێکرد و دەڵێت، لە وەڵامی هێرشێکی چەند کاتژمێری رابردووی هیندستانە کە سێ بنکەی ئاسمانیی وڵاتەکەی کردووەتە ئامانج.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە ڕێباز حەملان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12/15، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *