نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 326)

کوردستان

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (د.خ)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كریستیانه‌كانی كوردستان، عێراق و جیهانی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌. ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی بۆ كریستیانه‌كان: بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( سڵاوی خوای لێبێت)، پیرۆزبایی …

زیاتر بخوێنەوە

داوا دەكرێت ڕێڕەوی یاسایی دژی كەناڵی ئێن ئاڕتی بگیدرێتەبەر لە بەرامبەر چەواشەكارییەكانی

د. مەدحەت سلێمان، چاودێری سیاسی، راگەیاند، كەناڵی ئێن ئاڕتی بەردەوام زانیاریی درۆ بڵاو دەكاتەوە، هەرچەندە ”ئەوە بەشێكی خەتای وەزارەتی رۆشنبیرییە كە دەبێ ڕێوشوێن بەرامبەر ئەو كەناڵانە بگرێتە بەر و بیانداتە دادگا.نموونەی بە چەند درۆیەكی كەناڵەكەش هێنایەوە و گوتی: ”من خۆم ئاگادارم وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان نەخۆش بووە، بۆ چارەسەر …

زیاتر بخوێنەوە

چاودێرێكی سیاسی:شاسوار عەبدولواحید با قەرزەكانی بداتەوە ئەوجا باسی دابەشكردنی نەوت بكات

جەمال عەبدوڵڵا، نووسەر و چاودێری سیاسی رەخنەی توند لە شاسوار عەبدولواحید دەگرێت و دەڵێ با شاسوار قەرزی ١٠ ساڵ پێش ئێستای خەڵک بداتەوە دواتر باسی نەوت دابەش کردن بکات.جەمال عەبدوڵڵا، نووسەر و چاودێری سیاسی راگەیاندووە: “پێویستە شاسوار حسابی خۆی لەگەڵ خاوەن پشکەکان ساف بکات، من نازانم چۆن کەسێک قەرزی ١٠ …

زیاتر بخوێنەوە

شاسوار عەبدلواحید: تەواوی بەڵێن و دروشمەكانی لە ماوەی دوو سەعات بڕدەكات

عەلی ئەنوەر، چالاكی سیاسی ،راگەیاند، كارەكانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لە چوارچێوەی سیاسییەكی بازرگان كار دەكات و وا نیشانی دەدات كە خزمەت بە خەڵكی دەكات، بەڵام لە راستیدا خزمەت بە كایە سیاسییەكەی خۆی دەكا و دەیەوێ خەڵك چەواشە بكات. هەروەها گوتی، شاسوار دەستی بۆ كایەی سیاسی برد و …

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی كارەبا بۆ ساڵی 2022 ئاستی بەرهەم هێنانی كارەبا زیاد دەبێت

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا رایگه‌یاند، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە.وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، کەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری کارەبا، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریی وەزارەتی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران: وەزارەتی کارەبا پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ ساڵی 2022 ئامادە کردووە.ژمارەیەک …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکات

له‌دیداری نێوان سه‌رۆك بارزانی و شاندێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی ،جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ھەوڵەکان بۆ لەیەکتر نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و ئیستحقاقی پێکھاتەکان کرایەوە. ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی نووری مالکی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی …

زیاتر بخوێنەوە

راگەیه‌ندراوێکى ناڕەزایی لە پارێزگارى هەولێرەوە

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دواى ئەوەى ئەو کارەساتەى لەڕۆژى هەینى 2021.12.17 بەهۆى لافاوەوە بەسەر شارەکەمانداهات، کە سەرەڕاى زیانى گیانى قەبارەى زیانە مادیەکانیشى زۆر گەورە بوون ئەوە جگە لەزیانەکانى کەرتى گشتیى کە تەنها زیانى هاوڵاتییانى زەرەمەند بەبڕى (20) تاوەکو (21) ملیار دینار خەمڵێندراوە، بۆیە بۆ بەهاناوەچوونى زیانلێکەوتووان وەک مافێکى یاسایی خۆمان داواکاریمان پێشکەش …

زیاتر بخوێنەوە

بەشیر حەداد: ناوماڵی شیعە هۆكاری ڕانەگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە

هێشتا لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ناكۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی عێراق و جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش پێی وایه‌، هه‌ڕه‌شه‌ هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌شڵێ، پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق هێشتا زۆری ماوه‌.د. به‌شیر خەلیل حه‌داد، جێگری پێشووی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، راگه‌یاند، هۆكاری دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق، بۆ ناكۆكیی نێو ماڵی شیعه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

حکومەتی هەرێم تەرمی 16 کۆچبەرە خنکاوەکەی فەڕەنسا بۆ هەولێر دەگەڕێنێتەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی ئەو قوربانییانەی کە لە نۆکەندی ئینگلیزدا گیانیان لەدەستدا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان.  جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، کاتژمێر 03:45 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی ھەینی تەرمی ئەو 16 قوربانییەی …

زیاتر بخوێنەوە

بەفەرمانی مەسرور بارزانی.. 424 پزیشکی پسپۆڕ دادەمەزرێن

فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم 424 پزیشك له‌ چوار زانكۆی حكومی هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی دامەزران. به‌گوێره‌ی نووسراوێكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێویستیی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ پسپۆڕی پزیشكی گشتی، به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 424 پزیشك دامه‌زرێن. له‌ نووسراوه‌كه‌دا …

زیاتر بخوێنەوە