ئه‌مڕۆ دانیشتنی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی تانه‌كانی سه‌ر هه‌ڵبژاردن، كه بەشێک لە سکاڵاکان لەلایەن هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری تۆمارکرابون، به‌ڕێوه‌چو، كه داوای کردبو دەنگی تەواوی وێستگەکان بە دەست بژمێردرێتەوە، یاخود هەڵبژاردن دوبارە بکرێتەوە.
تارق حەرب، شارەزای یاسایی لەلێدوانێکدا له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان باسی لەوەکرد، “کاتێک دادگای باڵای فیدڕاڵیی سکاڵاکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەم رەتدەکاتە
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە فەرمانی کۆماری بۆ کۆبونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دەربچێت و پەرلەمان بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار کۆببێتەوە”.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا داواشی لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق کرد یاسای هەڵبژاردنەکان بگۆڕێت، بەجۆرێک جیاکردنەوەی دەنگەکان تەنها لەرێگەی دەستییەوە بژمێردرێن و پشت بە جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی نەبەسترێت.