نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەعدی پیرە: ئاستی پێوەندییەکانمان لە گەڵ پارتی ئەوەندە باشە وەفدی هاوبەشمان دەبێت بۆ بەغدا

سەعدی پیرە: ئاستی پێوەندییەکانمان لە گەڵ پارتی ئەوەندە باشە وەفدی هاوبەشمان دەبێت بۆ بەغدا

پێش رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز، یه‌كێتی و پارتی به‌رده‌وام كێشه‌ و گرفتیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها دۆخه‌ سیاسییه‌كه‌ چه‌قبه‌ستوو بوو، پێوه‌ندییه‌كان باش بوون و هه‌ردوولاش له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌، پێداگرییان له‌ كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی كردووه‌ته‌وه‌‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، راگه‌یاند، پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی زۆرباشه‌، له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی، باس له‌وه‌ ‌كراوه‌ پێكه‌وه‌ بچنه‌ به‌غدا.

ئه‌و ده‌ڵێت، ”پێوه‌ندیمان باشه‌ و باشبوونی ئه‌و دۆخه‌ش كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان، باشبوونی پێوه‌ندیش پێوه‌سته‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ریه‌ك له‌ حزبه‌كان و ده‌مانه‌وێ پێكه‌وه‌ باش بین.”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *