نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەڵمانیا ٧٥ ملیۆن ژەم ڤاکسین پێشکەش بە وڵاتانی ھەژار دەکات

ئەڵمانیا ٧٥ ملیۆن ژەم ڤاکسین پێشکەش بە وڵاتانی ھەژار دەکات

حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بڕی ٧٥ ملیۆن ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا وەک کۆمەک پێشکەش بە وڵاتانی ھەژار دەکات، کە گیرۆدەی مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە بوون.

(سیڤینیا شوڵتسە) وەزیری گەشەپێدان و ھاریکاری ئابووری ئەڵمانیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ھەرچەندە پێشتر بەڵێنی بەخشینی ١٠٠ ملیۆن ژەم ڤاکسینی کۆرۆنایان دابوو بە وڵاتە ھەژارەکان، بەڵام تا کۆتایی ساڵ دەتوانن تەنھا ٧٥ ملیۆن ژەم بنێرن.


وتیشی، پێشکەشکردنی کۆمەکەکان نابێت لەسەر حسابی گەلی ئەڵمانیا بێت و کاریگەریی ھەبێت لەسەر کوتانی ھاوڵاتیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا.


حکومەتی ئەڵمانیا لە مانگی ئابی ئەمساڵدا یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنای ڕەوانە کرد بۆ ئەو وڵاتانەی توانای دابینکردنی ڤاکسینەکەیان نییە بۆ ھاوڵاتییەکانیان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *