نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مستەفا کازمی: شانازی ده‌كه‌ین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان باشترین بووه‌

مستەفا کازمی: شانازی ده‌كه‌ین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان باشترین بووه‌

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممەی ئەنجوومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2003ـەوە باشترین بووە و شانازی بەم پەیوەندییانه‌وه‌ دەکەین.

ڕاشیگەیاند: گرژی و ئاڵۆزییەکان لەم ماوەیەدا کەمبوون و تێگەیشتن و بەرەپێشچوونی زۆر لە نێوانماندا هەبووە، سوپاسی خودا دەکەین دیالۆگەکەنمان لەسەر بنەمای متمانە بەڕێوەچووە و سەرکەوتووبووین لە تێپەڕاندنی گرژییەکان بە باشترین شێوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مستەفا کازمی ئەوەشی خستەڕوو: هێزەکانمان سەرکەوتنێکی مەزنیان تۆمار کرد و چەندین شانەی تیرۆرستان و سەرکردەکانیانیان لە ناوبردووە و بەردەوامیش ده‌بن لە هەوڵەکانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، هەروەها ئاماژە بە هێزی پێشمەرگەش دەکات لەو ئاڵنگارییەنەدا.   

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *