نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (page 177)

کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب بەحرکەیی ئاراستەدەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە (6ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵلا بەحرکەیی ، هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکارەکەی و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەربڕی. دەقی پرسەنامەکە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی و کۆمەڵایەتیی ناوداری …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم دەکات

لە پەیامی سەرۆکی حکومەت هاتووە: “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکاری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانیی نەمر مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم-م بیست. خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم، نموونەى مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەر بوو”. دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی: بڕیاری 688 رێگا خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی بەشێوازی خۆمان حکومڕانی گەلەکەمان بکەین

سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، رێگەی بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکەکەماندا. له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، رێگەی بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکەکەماندا، کە لە چیاکاندا گیریان خواردبوو. هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: هیوادارم رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە نزیکترین کاتدا جێبەجێ بکرێت

بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر ئەنجامی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران بۆ بەغدا و واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ڕێککەوتنە، …

زیاتر بخوێنەوە

مەکتەبى سیاسى پارتى.. پشتیوانى مەسرور بارزانی دەکەین لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ

پەیامێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوەڕێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنی نەوت هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی و جێگەی خۆشحاڵییە. بەو بۆنەوە پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و پەرۆشیی بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و …

زیاتر بخوێنەوە

دەبێت قوباد تاڵەبانى بەسەرشۆڕى بگەڕێتەوە ئەنجوومەنى وەزیران

ماوەى چەند مانگێکە قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکوومەت تۆراوە و ئەنجوومەنى وەزیرانى جێ هێشتووە، ئەمڕۆ پاش ڕێکەوتنە گەورەکەى مەسرور بارزانى لەگەڵ حکوومەتى عێراق ،بەیانامەیەکى تەنگەتاوى دەرکرد هەست بە کەمى خۆى دەکات. سلێمان کەریم چاودێری سیاسى بۆ چرکە وتى:” ئەمڕۆ مەسرور بارزانى هەنگاوێکى گەورە و مێژووى نا بە ڕێکەوتنى لەگەڵ حکوومەتى …

زیاتر بخوێنەوە

سەرچاوەیەک لە مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ چرکە ئەمڕۆ مەسرور بارزانى ڕێکەوتنێکى گەورەى ئەنجامدا

سەرچاوەیەکى تایبەت لە مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان نەى ویست ناوى بڵاو بکەینەوە، بە چچرکەى ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ مەسرور بارزانى ڕێکەوتنێى گرنگى ئەنجامدا لە بەرژەوەندى خەڵکى کوردستان بەڕاستى ئێمە وەک یەکێتى چاوەڕێ ئەو هەنگاوە گەورە نەبووین. سەرچاوەکە وتى:” مەسرور بارزانى ڕێکەوتنێکى نەکردووە خۆڕادەست کردنبێ ڕێکەوتنێکى کردووە کە خەڵکى کوردستان تێدا براوەن …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكات

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 4ی نیسانی 2023 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی (واژۆكردنی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لەبارەی هەناردەكردنی نەوت)ـی بە هەنگاوێكی مێژوویی وەسف كرد. هەروەها سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆك …

زیاتر بخوێنەوە

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی واژۆکرد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، کە دەبێتە بنەمایەک بۆ سەردەمێکی نوێی هاوکاریی بەهێز و بەردەوام لە نێوان هەولێر و بەغدا. لە کۆبوونەوەکەماندا لە بەغدا، سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتیەکەی و ڕۆڵە سەرەکییەکەی لە نوێبوونەوەی هاوکاری لە نێوانماندا. ئەم رێککەوتنە، خزمەت …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرکۆماری عێراق كۆ بووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشەممە 4/4/2023، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، له‌گه‌ڵ عەبدوللەتیف ڕەشید سەرکۆماری عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی شاندی هەردوولا لە گەیشتن بەم ڕێککەوتنە، بەرز نرخێنرا. لە تەوەرێکی دیکەی …

زیاتر بخوێنەوە