نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب بەحرکەیی ئاراستەدەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب بەحرکەیی ئاراستەدەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە (6ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵلا بەحرکەیی ، هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکارەکەی و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەربڕی.

دەقی پرسەنامەکە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی و کۆمەڵایەتیی ناوداری کوردستان مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *