نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم دەکات


لە پەیامی سەرۆکی حکومەت هاتووە: “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکاری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانیی نەمر مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم-م بیست. خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم، نموونەى مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەر بوو”.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکاری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم-م بیست .

خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم، نموونەى مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەر بوو، لە تەمەنى گەنجییەوە بووەتە پێشمەرگە و لە دوای ڕاپەڕینیش وەک بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و پەرلەمانتار دڵسۆزانە خزمەتی گەل و وڵاتەکەی کردووە.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و هەڤاڵانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *