نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرکۆماری عێراق كۆ بووه‌وه‌

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرکۆماری عێراق كۆ بووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشەممە 4/4/2023، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، له‌گه‌ڵ عەبدوللەتیف ڕەشید سەرکۆماری عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی شاندی هەردوولا لە گەیشتن بەم ڕێککەوتنە، بەرز نرخێنرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵ کرا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *