نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 118)

کوردستان

چوار تۆمه‌تبار به‌ بڕی زیاتر له‌ یه‌ك كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

ده‌ستگیركرانی چوار تۆمه‌تبار راگه‌یاندرا.ئه‌مرۆ پێنجشه‌م 16ی11ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی  نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویكرده‌وه‌، لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان لەڕێکەوتی 15ی11ی 2023، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و بەردەوام ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچاڵاکیەکی سەرکەوتوودا توانرا چوار تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیربکرێن کەکاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بەمادەی …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە.. وەزارەتی دارایی تاکو ئێستا 150 هەزار فەرمانبەر هەژماری من تۆمارکراون

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: بەپێی دواین داتاکانی لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من، لەسەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تاكو ئێستا 150 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و دەبنە خاوەن هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان.                                                وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، مووچەخۆران و …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/15، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ‌ ڤۆلكه‌ر پێرتس، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به‌ ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق (یونامی UNAMI) كرد.سەرۆکی تیمەکە تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکەی کە هەڵسەنگاندنی ئه‌رك و كاره‌كانى تيمى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانە له‌ عێراق (UNAMI).سه‌رۆكی حکومەت جەختی لە …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پاراستنی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/15، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی گفتوگۆی هاوبەشی نێوان وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵ و شاندی هەرێم لە ڕۆژانی 12-13 /11 سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆک وەزیران …

زیاتر بخوێنەوە

تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەبڕیاری  دادوەر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا.ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی11ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەی بەفێڵ لێسەندراوەو فرۆشراوەتەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت. لەكاتی دەستگیركردنیشیدا …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوەو پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت دەخاتە روو

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە.لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵیی عێراق سەبارەت بە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە ڕوو.بڕگەی دووەمی …

زیاتر بخوێنەوە

لە سەنتەری هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێت

بەرپرسێكی ئیداریی شاری هەولێر ئاماژە بە وادەی دابەشكردنی نەوت لەنێو سەنتەری شاری هەولێردا دەكات و دەشڵێت: “ئەو نەوتە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گران كڕدراوە و بە نرخی هەرزان و پاڵپشی دەیداتە هاووڵاتییان.” نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندیی هەولێر، راگەیاند: “نه‌وتی ماڵان، كە حكوومەت دابەشی دەكات، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو لە سنووری …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان دەکات

ئه‌مڕۆ سێشەم 14ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان باسی لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی دوایین کۆنگرەی پارتەکەیانی کرد و ڕۆشنایی خستە سەر هەوڵ و چالاکییەکانی پارتی وڵاتپارێزانی …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌‌ جێبه‌جێ كراوه‌، ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وان ڕێز له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بگرن

مه‌سرور بارزانی، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی 19ـه‌مین فێستیڤاڵی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: لەبارەی كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، ئێمە كۆبوونەوەیەكی باشمان هەبوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراقی كە لە هەمان كاتدا جێگری سەرۆك وەزیرانیشە. ئەوەی لەسەر هەرێمی كوردستان بووە لە ڕووی كاری تەكنیكی یاخود یاسایی، هەرچی ئەركی سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی: حه‌زم له‌ هونه‌ره و زۆرم پێ خۆش بوو سه‌ردانی فێستیڤاڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بكه‌م

ئەمڕۆ سێشەممە 14/11/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی فێستیڤاڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێری کرد و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ”حه‌زم له‌ هونه‌ره،‌ به‌تایبه‌تی شێوه‌كاری، بۆیه‌ زۆرم پێ خۆش بووسه‌ردانی فێستیڤاڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بكه‌م.” سەرۆکی حکوومەت لە لێدوانەکەیدا ئامەژەی بەوە دا: ”من خۆم حەزم لە هونەرە، بەتایبەتی هونەری شێوەكاری، …

زیاتر بخوێنەوە