نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نانی بارزانی بێ خوێیە!

نانی بارزانی بێ خوێیە!

سەهین موفتی

لەو رۆژەی وەک سەرۆکوەزیران دەنێو پەرلەمانێدا بە سوێندەوە بەڵێنی بە هاونیشتیمانییان و هەرێمەکەیدا کە گەندەڵی بوەستێنێت، پارەو داهاتی گشتی، تەخشان و پەخشانی پێ نەکرێت و  لەبەرابەر بێدەنگبوونی ئۆپۆزیسیۆن، هیچی نەبەخشییەوە هەتا هێرش لەبۆ حکومەت و کابینەکەی نەکەن، بەشێکیش دەنێو حیزبە هاوپەیمانەکەی هەر لێگەڕێ، کە بەیانییان تا نیوەڕۆ هاوبەشی بوون لە ئەنجومەنی وەزیران و لەپاش بەکۆتا هاتنی دەوامی فەڕمی، ئەمانیش لە ریزی ئۆپۆزیسۆنەوە خۆیان دەبینییەوەو بەیانی رۆژی دواتر، هەمدیس لە حکومەت خۆیان دەدیتەوەو هەفتەی جارێک یا دووانیش، بریکاری وەزیر، یا بەڕێوەبەرێکی گشتی، یا راوێژکارێکی نوێ و دەستبەکاربوونی  بەرپرسێکی دیکەی میرییان  لە مێدیاکانیاندا بڵاو دەکردنەوە..!

لە تەواوی ئەم کابینەیدا(کابینەی نۆ)، هەموو ئەو پارە بەخشینەوانەی کە دەبوو بیدات بە هێزو رێکخراوە نەیارەکانی، هەتا رووی حکومەتەکەی لە زاری ئەوانەوە پێ شیرین و خزمەتگوزار بکات، یا لانی کەم لە مێدیاو رێکخستن و کۆڕو کۆبوونەوەکانیاندا رەخنەی لێ نەگرن، یا شەقام و چین و توێژەکانی لە دژی هەڵنەخەڵەتێنن و دژایەتی نەکەن، گوێی بە هیچییان نەداو ئەوەی بەلایەوە گرنگ بوو، دروستکردنی رێگاکان و دامەزراندنی کارگەکان و نەخۆشخانە پێویستییەکان(چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک)، بە شەفافکردنی داهاتی حکومی لەرێی هەژمارە بانکییەکان، رێگری کردن لە سپیکردنەوەی پارە، شەڕی رێگری لە ماددەی هۆشبەر، داخستنی چەندان پاڵاوگەی نا یاسایی، رێکخستنەوەی وەبەرهێنان، ئەمجار شەڕی دابینکردنی مووچەو بەغدادو رێککەوتنی نەوت، بە کورتی لەم کابینەیدا بارتەقای هەموو دژایەتییەکانی، سڵی لە بەیاساییکردنی کۆمەڵگەو نیشتیمان نەکردەوە.!

ئەگەر، دابینکردنی کامێرای چاودێری هاتن و چوون(خاڵ بۆ خاڵ) بە نموونەیەکی سادە بینینە بەرچاو، هۆکاری کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆی لێوەدیارە، بە بەراورد کە رۆژانە مەرگی چوار هەتا هەشت هاونیشتیمانی دەبوون بە مانشێتی مێدیاکان.!

دروستە، نانی سەرۆکوەزیران بەبێ خوێ لێکدەدرێتەوە، لێ لە داهاتوودا رووندەبێتەوە، بارزانی چی بونیاتنا لەبۆ ئەم نیشتیمانە.!

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *