نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / روونکردنەوەی بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە لەبارەی فرۆشتنی گۆشتی سەگ لە چێشتخانەیەک

روونکردنەوەی بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە لەبارەی فرۆشتنی گۆشتی سەگ لە چێشتخانەیەک

بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە سەبارەت بە راستیی رووداوەکە گوتی، “پۆلیس کەسێکیان دەستگیرکردووە کە خەڵکی سووریایە، دوای ئەوەی سەگێک سەردەبڕێت و هەواڵی لەسەر دەدەرێت، لەلای پۆلیس دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و گوتوویەتی یەکەم جارە ئەو کارە دەکات و ئەو سەگەشی لەسەر داوای جادووگەرێک سەربڕیوە، گوایە بەشێک لە لاشەی سەگەکە بۆ ئەوە بەکاردەهێنێت تاوەکو فاڵی بۆ بگرێتەوە و منداڵی ببێت.”

بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە، چەند جارێک جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەواڵی پێدانی گۆشتی سەگ بۆ خواردن ناڕاستە و گوتی، “بەهەموو جۆرێک دڵنیاین لە سەرچاوەی گۆشتی چێشتخانەکان.” گوتیشی، “هیچ لۆژیکی نییە سەگ سەرببڕدرێت بۆ ئەوەی گۆشتەکەی بدرێتە خەڵک، ئەو هەواڵانە بە تەواوەتی دوورن لە راستییەوە.”

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *