نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هێمن هەورامی: ناوی ئەوکەسەی ئاشکراکرد دەبێتە پارێزگاری کەرکووک

هێمن هەورامی: ناوی ئەوکەسەی ئاشکراکرد دەبێتە پارێزگاری کەرکووک

لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقدا پارتی لە كەركووك خۆی تاو داوە بۆ زۆرینەی زۆری كورسییەكانی ئەو شارە، بەرپرسێكی ئەو حزبەش دەڵێ هەندێ لە عەرەب و توركمان بۆیە داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن، دەزانن كورد سەردەكەوێت.

هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاند:”بەوەش دا هەوڵ دەدەین كورد لەم هەڵبژاردنە دەنگی زۆرینەی كەركووك بەدەست بێنێت، ئەو دۆخەی ئێستە هەیە بۆ بەرژەوەندیی كورد بگۆڕین، ئایندەی ئەم شارەش بۆ كورد، لەم هەڵبژاردنەدا یەكلا دەبێتەوە، پارتیش حزبێكە دەتوانێ پارسەنگی هێز بگۆڕێت.

دەڵێ:” ئێمە لێرەین لە کەرکووک، بۆ ئەوەی سەرکەوتنی خۆمان مسۆگەر بکەین، تاوەکو بتوانین کوردێکی باش ببێتە پارێزگاری کەرکووک بەرێککەوتنی هەموو لایەک، مەرج نیە پارتی بێت یان یەکێتی یان هەر لایەنێکی دیکە بێت، گوتیشی هەر کوردێک کە کوردێکی باش بێت و باوەڕی بەکوردستانیەتی کەرکووک هەبێت و نیشتیمان پەروەر بێت بە براو هاوسەنگەری خۆمانی ئەزانین.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *