وەرن لە کۆمێنت هەموو قسەکانی بخوێنەوە
لیزا فەلەکەدین، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و یاریدەدەری سەرۆکی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک -گەرمیانی پارتی، ڕایگەیاند: “پەیامی ئێمە وەکو پارتی لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەوە لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی ئەوەیە کە بەرگری لە پێکەوەژیان بکەین لە کەرکووک.
دەڵێ “لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەڵکی کەرکووک دەتوانن بە دەنگەکانیان وەڵامی هەموو ئەو پڕوپاگەندانە بدەنەوە کە دەیانگوت پارتی ناتوانێت بە ئاڵا و شکۆوە بگەڕێتەوە کەرکووک.
ئاماژە بەوەدەکات”ئێمە لە کەرکووک لەگەڵ خەڵکی خۆمان دەمێنینەوە، پێویستە کەرکووکییەکان و لایەنگرانی پارتی لە 18ی ئەم مانگە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بە دەنگەکانیان وەڵامی نەیاران بدەنەوە”.
گوتی: “ئێمە ئێستا لە بانگەشەداین و هەموو لایەنەکان هەوڵدەدەن زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگا بەدەست بێنن، پێم وایە هەنگاوە سەختەکە دوای هەڵبژاردن دەستپێدەکات، کە ئەوکات هەوڵدەدرێت بە رێککەوتن لەگەڵ ئەو لایەنەنانەی کورسی بە دەست دێنن بتوانین پارێزگارێکی دادپەروەر و میانڕەو دابنێین، بە یەک چاو خزمەتی هەموو کەرکووکییەکان بکات.