ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 27 ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا به سه‌رۆكايه‌تيى كۆنگرێسمان مارك تاكانۆ كرد كه له ئه‌ندامانى كۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین، کۆلین ئۆڵرێد، کاتی پۆرتەر پێكهاتبوو. له كۆبوونه‌وه‌کەدا كه ئەلينا ڕۆمەناوسکی باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ئاماده‌ى بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان …
زیاتر بخوێنەوەسەرکەوتنی پارتی پێونەدی بە چاکسازییەکانی مەسرور بارزانییەوە هەیە
مامۆستایه‌كى زانكۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پارتى هه‌میشه وه‌ك حزبێك هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌بووه و به‌رژوه‌ندییه‌كانى كوردستانى پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك خستووه، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، سه‌ركه‌وتنی پارتی، به‌هۆی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه بووه. ڕێبین سه‌لام، مامۆستاى زانكۆ له شارى سلێمانى،ڕاگه‌یاند: هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنی پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و چاكسازی و پاكسازییانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی دان، …
زیاتر بخوێنەوەلهسهر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، زیاتر له 7 ملیار دینار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌مئاوی چه‌مچه‌ماڵ خه‌رج ده‌كرێت
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی سەبارەت بە کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ بڵاوکردەوە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ ، لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەفت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت . …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن لە ھەولێر دەکاتەوە
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌وره‌ترین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسن له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه، كه یه‌كێكه له پێشكه‌وتووترین كارگه‌كانی ئاسن له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان. ئەمڕۆ سێشەممە 2021/5/18 کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوه‌ڕۆ، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی (مێد ستیل MED STEEL ) لە شاری هەولێر دەکاتەوە، کە یەکێکە لە …
زیاتر بخوێنەوەسەرەرای پشتگیری و دەستخۆشی لەسەر تیشکی پەیامی سەرۆك مسعود بارزانی وەزارەتی رۆشنبیری پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و راگەیانکارو رۆژنامەوانان دەکات
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی گشت لایەنە سیاسییەکانی كوردستان و رۆژنامەنوسان و راگەیاندکارانی ده‌كات. ده‌قى په‌یامه‌كه: بابەت/ پەیامی میدیایی هاوسەنگ و سەنگین راگەیەنراوی بارەگای بارزانی كە لە ٢٠٢١/٤/٢٠ دا بڵاوكرایەوە و تایبەت بوو بە پەیامی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن و میدیایی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە …
زیاتر بخوێنەوەلاهوور جه‌نگی له‌پشت پابه‌ند نه‌بوونی سلێمانییه به قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ
لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له كوردستان بڕیاریدا له ڕۆژی پێنچ شه‌ممه 9/4/2021 بۆ ماوه‌ی چوارڕۆژ له‌سه‌عات 8ی شه‌و تاكو شه‌شی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆیه، به‌ڵام سلێمانی و ئیداره‌كانی ڕانییه و ڕاپه‌ڕین و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌سه‌ڵات داران بڕیاره‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرد. ڕۆژانه ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدان به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش وای كردووه …
زیاتر بخوێنەوەئۆجهلان دیبلۆماسییه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌ركه‌وت گروپی نه‌یار شكستیان هێنا
عوسمان ئۆجه‌لان، براى ڕێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه هاته ئاراوه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا له باره‌ى بودجه و نه‌وت، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌بوو بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور مافه‌كانى كورد چه‌سپێندران. عوسمان ئۆجه‌لان، براى رێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه،ڕاگه‌یاند:” ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ى مووچه و بودجه و …
زیاتر بخوێنەوەتابان محه‌ممه‌د: به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌ستیان كرتووه به داگیركردنی زه‌وی
به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له زۆنی سه‌وز له كۆیه‌وه بۆ خانه‌قین ده‌ستیان كردووه به داگیركردنی زه‌وی،ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌كی زۆری بۆ به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌ڕوات و زه‌وییه‌كی زۆری خه‌ڵكیش داگیرده‌كرێت. تابان محه‌ممه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له فڕاكسیۆنی یه‌كێتی ڕای گه‌یاندووه:” به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌ستیان كردووه به داگیركردنی زه‌وی، داهاته‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی زیاتریش داهاتی گومرگی قاچاغییی …
زیاتر بخوێنەوەكۆمهڵ شه‌قامی ئیسلامی كوردی لێ تووڕه‌یه
كۆمه‌ڵی ئیسلامی مانگی دووی ڕابردوو چواره‌م كۆنگره‌ی خۆی سازدا، وه‌ك عه‌لی باپیر وتی بۆ ئه‌وه‌ی كراوه‌بین و له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه خۆمان بگونجێنین ناوی ئیسلامی به‌خۆیانه‌وه لابردووه، چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن شه‌قام ئیسلامی له كۆمه‌ڵ توڕه‌یه. چاودێرانی سیاسی هۆشداری ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاره له مانگی 10/1/ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ئێسته …
زیاتر بخوێنەوەناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم لەگەڵ ڕەوتی سەدر ئاشکراکرا
شاندی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەستەی سیاسی رەوتی سەدر بە سەرۆكایەتی نەسار ئەلڕوبەیعی لە بەغدا كۆبووەوە و تاوتوێی دوا پێشهاتی گفتوگۆكانی بودجەی 2021ی عێراقیان كرد. لە كۆبوونەوەكەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی2ی2021 بەڕێوەچوو، جەخت كرایەوە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە بودجەی 2021 و زاڵبوون بەسەریاندا لەڕێگەی …
زیاتر بخوێنەوە