مامۆستایه‌كى زانكۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پارتى هه‌میشه وه‌ك حزبێك هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌بووه و به‌رژوه‌ندییه‌كانى كوردستانى پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك خستووه، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، سه‌ركه‌وتنی پارتی، به‌هۆی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه بووه.
ڕێبین سه‌لام، مامۆستاى زانكۆ له شارى سلێمانى،ڕاگه‌یاند: هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنی پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و چاكسازی و پاكسازییانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی دان، له دوو ساڵی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه به كرداره‌كانی وای كرد خه‌ڵكی كوردستان بڕوایان به پارتی زیاتر پته‌و بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پارتی خاوه‌نی پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانه وهه‌ڵوێستی نه‌گۆڕ و چه‌سپاوه و به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان ستراتیجه لای پارتی و هه‌رچی هه‌یه و نییه ده‌یكاته قوربانی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه كوردستانییه گشتییه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش: ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی به باشی له یاساكه وكونج و كه‌له‌به‌ره‌كانی تێگه‌یشتبوو، بۆیه زۆر به باشی كاندیده‌كانی دابه‌ش كردبوو، له‌سه‌ر ڕاست و دروستیی داتای ناوچه و لقه‌كان بۆ ئه‌ندامانی پارتی، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی توانیویه‌تی بڕیار بدات و نه‌خشه‌رێگای گونجاو دابنێ.
ئه‌و مامستایه‌ى زانكۆ ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش كرد: پارتی به‌شێوه‌ی ده‌سته‌گرووپ كاری كرد و دابه‌شكردنی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی به‌باشی كرد، ئه‌مه‌ش گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كارێكی گرنگی وه‌ك هه‌ڵبژاردنه.