
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی، ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نزیك بووه‌ته‌وه و ته‌نیا هه‌نگاوێكی بچووكی ماوه.
كۆمیسیۆن له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی تا ئێستا ڕاگه‌یه‌نراون به‌رایین، ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه بوو كه پێشتر ڕامانگه‌یاندبوو له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاشیگه‌یاند: ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ئه‌وانه بوون كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له ئامێره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتبوو، هه‌ژماركردنی ده‌ستی ده‌نگه‌كانیش له چه‌ند بنكه و وێستگه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن 100% هاوشێوه‌ی ئه‌نجامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بوون.