![](http://www.chrka.net/ku/wp-content/uploads/2021/08/0f48415f9b66a8a60936544ef64f1a85_L-1-1.jpg)
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی سەبارەت بە کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ بڵاوکردەوە.
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ ، لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەفت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت .
هەروەها سەرۆکی حکومەت ، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەمال .
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
11ی ئابی 2021