نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئەڵمانیا لەبارەی درێژەکێشانی دانوستانەکانی بەرنامەی ئەتۆمی هۆشداری دەداتە ئێران

ئەڵمانیا لەبارەی درێژەکێشانی دانوستانەکانی بەرنامەی ئەتۆمی هۆشداری دەداتە ئێران

هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: پێویستە ئێران باش بزانێت کاتێکی کراوە و بێسنووری لەبەردەمدا نییە بۆ دانوستانەکانی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015.
وتیشی، درێژەکێشانی دانوستانەکان، سەرجەم ئەو دەستکەوتانەش لەبار دەبەن، کە لە دانوستانەکانی ڤییەننادا بەدەستهاتوون، بۆیە پێویست دەکات ئێران نەرمی بنوێنێت و بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکان.
تائێستا شەش گەڕی دانوستانی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەننا بەڕێوەچوون و لە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێرانەوە ئەو دانوستانانە راگیراون.
لەدانوستانەکانی ڤییەننادا ئێران لەگەڵ وڵاتانی روسیا، چین، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا پرسی چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنەکەیان تاوتوێ کردبوو، بەڵام نەگەیشتبوونە رێککەوتنی کۆتایی و تائێستاش دیار نییە کە کەی گەڕی داهاتووی دانوستانەکە دەستپێدەکات.
ئامانجی دانوستانەکە ئەوەیە کە ئەمریکا سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت و بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنەکە، لەبەرامبەریشدا حکومەتی تاران پابەندبوونەکانی بەو رێککەوتنە جێبەجێ بکاتەوە.
ساڵی 2018 ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە و لەبەرامبەریشدا حکومەتی تاران پابەندبوونەکانی بەو رێککەوتنە هەڵپەسارد.

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا كرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد کە لە ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *