
كومو له‌لایه‌ن 11 ئافره‌ته‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرابوو، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌ندرو كومو ـوه هه‌راسانكراون، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌ندرو كومو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌وه له دادگا.
ئه‌ندرو كومو، له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانه‌وه ووتی، ئه‌وه راست نییه، دادپه‌روه‌رانه نییه، هیچ راستییه‌ك له‌و تۆمه‌تانه‌دا نییه‌و پاڵنه‌ری سیاسی له پشته‌وه‌یه.
پرسی گێچەڵی سێکسی خانمان له‌لایه‌ن ئه‌ندرو كومو، حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له ئه‌مریكاو به تایبه‌تی ویلایه‌تی نیویۆرك لێكه‌وته‌وه، ليتيتا جيمس داواكاری گشتی نیویۆرك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ووتی، ئه‌ندرو كومو له‌لایه‌ن 11 ئافره‌ته‌وه به‌تۆمه‌تی گێچەڵی سێکسی داوای له‌سه‌ر تۆماركراوه، ئه‌و، پێشێلی یاساكانی كردووه.
پێش ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئه‌ندرو كومو، ساغ ببێته‌وه، له‌لایه‌ن جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكاو، نانسی بیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاو سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران و زۆرینه‌ی به‌رپرسانی پارتی دیموكراته‌كان داوایان له ئه‌ندرو كومو كرد ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه.