سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی نووسیویەتی: هیوادارم ڕۆژانی جەژن و پشوو، لە کەشێکی شاد و ئارام و سەلامەتدا بەسەر ببەن. لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە: ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و باشتربوونی دۆخی دارایی و گوزەرانی خەڵک و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە جیهان و گەشەسەندنی زیاتری تەبایی و …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمایەتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لەیلا بەکر، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمایەتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووانی وڵاتانی عەڕەبی کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژە و چالاکییەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی گەشەپێدان و پەرەپێدانی تواناکانی ئەنجامدانی ئامار …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆک بارزانی: بڕیاری گەڕاندنەوەی کورسیی پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان هەنگاوێکی ڕاست و لەجێی خۆیەتی
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاوکردەوە بۆ بڕیاری گەڕاندنەوەی کورسیی پاتریاکی کلدانی عێراق و جیهان. دەقی پەیامەكەی سەرۆک بارزانی؛ بڕیاری گەڕاندنەوەی کورسیی پاتریارکی کلدانی عێراق و جیهان هەنگاوێکی ڕاست و لەجێی خۆیەتی و دەستخۆشی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق …
زیاتر بخوێنەوەئەنجومەنی وەزیران ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تاوتوێ دەکات
ئــەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، ئەنجامی سەردانی ئەم دواییەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەغدا وکۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر دۆسیەی دەستپێکردنەوەی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆكی حكوومەت بەڵێن دەدات: لە كەرتی كشتوكاڵ كاری زیاتریش دەكەین
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كارەكانی كابینەی نۆیەم لە كەرتی كشتوكاڵدا رایگەیاند كە چەندان دەستكەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە، بەڵێنیشی دا كاری زیاتریش لە كەرتی كشتوكاڵ و سەرجەم كەرتەكانی دیكەدا بكەن. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی شارۆچكەی بەردەڕەشی كرد و لەوێ كێڵگەیەكی بەرهەمهێنانی پەتاتەی بەسەركردەوە و چاوی …
زیاتر بخوێنەوە
مەسرور بارزانی: هەوڵ دەدەین بازاڕی زیاتر بۆ بەرهەمی هەموو جووتیارانی هەرێمی کوردستان بدۆزینەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 6/11 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا، بەردی بناخەی بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوەی ئاکرێ (عەلوە)ی دانا.بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوەی ئاکرێ بە دووەم گەورەترین بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوە لە عێراق دادەنرێت بە کوژمەی 28,600,000,000 دینار.سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا دووپاتی کردەوە کە لە چوارچێوەی …
زیاتر بخوێنەوە50 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی”هەژماری من”ەوە مووچەی مانگی 5 وەردەگرن
پرۆژەی “هەژماری من” لە فراوانبوون بەردەوامە و بۆ مانگی ئایار، 50 هەزار مووچەخۆر لە شاری هەولێر، لە ڕێگەی پرۆژەكەوە مووچە وەردەگرن. دوای ئەوەی مووچە دەچێتە سەر هەژماری مووچەخۆران، لە ڕێگەی كورتەنامەیەكەوە ئاگادار دەكرێنەوە كە دەتوانن بچن مووچەكانیان لە ئامێرەكانی پارەدەر (ATM) ڕاكێشن، كە بۆ ئەم مەبەستە لە شاری هەولێر 32 …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی: پێویستە هەرێمی كوردستان و هەموو پێكهاتەكانی عێراق لە پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان بەشدار بن
دووشەممە 10/6/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆكی حكوومەت دەڵێـت: “وێڕای پیرۆزباییکردنمان بەبۆنەی دەستبەکاربوونی، جەختمان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە.” ئەوەشی گوتووە: “باسمان لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کرد کە عێراق …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 6/10 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە حەمید جەعفەر دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژەکانی گرووپەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی ژێرخانیی ئابووری و وزە کرایەوە .
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 6/10 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە ئەرتورۆ ئانیبال ڕامیرێز باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق کرد.باڵیۆزی کۆماری ڤەنزوێلا سڵاو و ڕێزی نیکۆلاس مادورۆی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی ، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و …
زیاتر بخوێنەوە