نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەکگرتوو سکاڵا لەسەر محەمەد حاجی مەحمود تۆمار دەکات

یەکگرتوو سکاڵا لەسەر محەمەد حاجی مەحمود تۆمار دەکات

یەکگرتوو سکاڵا لەسەر محەمەد حاجی مەحمود تۆمار دەکات

وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایکرد حزبەکەی سکاڵا لەسەر محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان تۆماردەکات.

ئەمشەو پێنجشەممە 20ی شوباتی 2025، د. سەلاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، “بەداخەوە کاکە حەمە تۆمەتێکی خستووەتە پاڵمان، تۆمەت بەخشینەوە و ناوزراندن پیشەی کەسانی شکستخواردووە و زۆریشمان بیستووە و بە شیاوی وەڵاممان نەزانیوە، بەڵام پێمان ناخۆشە ئەو بەرێزە بچێتە ئەو ئاستە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهەر حاڵ لەوەڵامدا دەڵێین، ئەوە تۆمەتە و تەشهیرە و مافی خۆمانە رەدی بدەینەوە و رێکاری یاساییش بگرینە بەر بۆ گێرانەوەی مافی خۆمان “.

وتەبێژی یەکگرتوو وتی، “حەقوایە لایەنی پەیوەندیداریش کەحکومەتە هەڵوێستی خۆی رونبکاتەوە و راستییەکە دەر بخات”.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *