نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 43)

کوردستان

دۆخى ڕەوتەکەى عەلى حەمە ساڵح تەقەى تێکەوت

وردەکارى لە کۆمێنتە كاندیدێكی ڕەوتی هەڵوێست دەستی لە كار كێشایەوە و بێهیوایی خۆی بەرانبەر بە لایەنەكانی “ئۆپۆزسیۆن” ڕادەگەیەنێت.سەمیرە ساڵح، ناسراو بە هێرۆ، كە كاندیدی لیستی ڕەوتی هەڵوێست بوو بۆ هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاندووە: لە نووسینی ئەم بەیاننامەیەوە، دەستلەکارکيشانەوەم لە ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی ڕادەگەیەنم.دەشڵێت: “تەنیا ئەوەندە دەڵێم ئۆپۆزسیۆن لەم وڵاتەدا …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕاسپارد لەگەڵ گەیشتنی هەر بڕە پاریەکی تر لە بەغداوە بۆ تەواوکاری مووچە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەكان بکات

* حکومەتی هەرێم دەستخۆشی لە هەموو هەوڵێک دەکات لە سەر ئاستی فیدراڵی و هەرێمی، بۆ چارەسەرکردنی بابەتی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان.ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی کانوونی یەکەم ( دیسەمبەر)ی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، …

زیاتر بخوێنەوە


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی مووچەوە كۆ دەبێتەوە

فەرمانگەی مێدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی 12ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەكات. لە پێشەكیی كارنامەدا، دواپێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە بابەتی مووچە و هەمواركردنەوەی یاسای …

زیاتر بخوێنەوە

گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم دەنگۆیەک لەبارەی تەندروستی نێچیرڤان بارزانی ڕەت دەکاتەوە

گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی تەندروستی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکرێنەوە لە سۆشیال میدیا دوورن لە ڕاستی. سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چه‌ند پێگه‌يه‌كى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌نگۆيه‌كيان ده‌رباره‌ى ته‌ندروستيى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه، لێره‌وه‌ ڕايده‌گه‌يه‌نين كه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ جێنشین و سەرۆکوەزیرانی بەحرەین کۆ بووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ بەحرەین، لە شاری مەنامە، لەگەڵ میر سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، جێنشین و سەرۆکوەزیرانی بەحرەین کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی بەحرەین لە هەرێمی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی بەحرەین کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی و فەرماندەی پاسەوانی شاهانەی بەحرەین کۆبوویەوە. لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاووتوێ کرا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش لە نێوان …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆ بووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەنامە، لەگەڵ عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئەلزەییانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، کە وائیل بن ناسر ئەلمبارەک وەزیری کاروباری شارەوانییەکان و کشتوکاڵی بەحرەین ئامادەبوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کرا. …

زیاتر بخوێنەوە

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

سەبارەت بە گۆڕانکاری و ڕووداوی ئەمڕۆی وڵاتی سوریا، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێز لە بژاردە و ئیرادەی گەلانی سوریا دەگرین.هیوادارین قۆناغی داهاتوو، قۆناغی خۆشی و ئارامی و کۆتاییهاتنی ئاڵۆزییەکان و، سەرەتایەکی نوێ بێت لە پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە، هەروەها ژینگەیەکی لەبار و دەرفەتی گونجاوی سەردەمیانە بڕەخسێت …

زیاتر بخوێنەوە

ڕاگەیەندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

“کەوتنی ڕژێمی دەسەڵاتداری سووریا، سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە”لەبارەی دۆخی ئێستای سووریاوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: “گۆڕانکاریی خێرا و کەوتنی ڕژێمی دەسەڵاتداری سووریا، سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە.” ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی 12ی 2024، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوی كردەوە و ڕایگەیاند: “گۆڕانکاریی خێرا و کەوتنی ڕژێمی دەسەڵاتداری …

زیاتر بخوێنەوە