نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 226)

کوردستان

هێمن هەورامی: ماوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان درێژ دەكرێتەوە

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە پێویستی دەزانێت، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عێراق تووشی پشێوی نەبێت و نەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە، وادەی پەرلەمانی كوردستان درێژ بكرێتەوە.ئەمڕۆ هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پرێس كۆنفرانسێكی ئەنجام دا و تێیدا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە رایگەیاند، بۆ ئەوەی وەكوو عێراق نەكەوینە نێو بۆشایی یاسایی …

زیاتر بخوێنەوە

مووچه‌ی مانگی شه‌شی وانه‌بێژانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌شده‌كرێت

له‌پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی وانه‌بێژان بۆ مانگی شه‌ش ده‌كرێت.به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست چرکە كه‌وتووه‌، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28 ى 8 ى 2022، مووچه‌ی مانگی شه‌شی مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌شده‌كرێت. له‌ماوه‌كانی پێشوودا له‌هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی مامۆستایانی وانه‌بێژ مووچه‌ی مانگی شه‌شیان بۆ خه‌رج كرابوو. 

زیاتر بخوێنەوە

فازڵ میرانی: عێراقییەکان بەدەم بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانییەوە نەیەن شەڕی ناوخۆ ڕوودەدات

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی هۆشداری دەدات، لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە عێراق، هاوشێوەی شەڕی ناوخۆی لوبنان. فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە وتارێکیدا کە لە ماڵپەڕی زەمان بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی “بەڵێ بۆ گفتوگۆ نا بۆ شەڕ” هۆشداریداوە لە تەقینەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق و ئاماژەی بەوەکردووە، …

زیاتر بخوێنەوە

بافڵ تاڵەبانی و فواد حوسێن کۆدەبنەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نەگێشتوونەتە هیچ ڕێکەوتنێک، بڕیارە ئەمڕۆ کۆبونەوەی بالا بەڕێوە بچیت. سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ چرکە، دەڵێ:” ئەمڕۆ شەمە لە دەباشان فواد حوسێن سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی و پافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی کۆدەبنەوە لەسەر دۆخی سیاسی عێراق و دیدی هەردوو حزب بۆ‌ …

زیاتر بخوێنەوە

پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرەی پارتی دەستی پێكرد

ئەمڕۆ شەممە27ی8ی2022، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی14ی پارتی دەستپێدەکات، یەکەم رۆژیش لە سنووری باڵەکایەتی دەبێت.بڕیارە ئەمڕۆ لە سنووری باڵەکایەتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی 14ی پارتی دەست پێبکات و دواتر پڕۆسەی دەنگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14، قۆناغ بە قۆناغ لەسەرجەم سنووری لقەکان دەست پێدەکات.لەبارەی ئەندامانی کۆنگرەش بڕیارە جگە لە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی: گەلەكەمان زمانی زۆرداری و تاوان قبووڵ ناكات

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەدا، دەڵێت: لەو یادە دڵتەزێنەدا رایدەگەیێنین كە گەلەكەمان هەرگیز زمانی زۆرداری و تاوان قبووڵ ناكات و دەبێ دەوڵەتی عێراقیش قەرەبووی هەموو ئەو تاوان و ستەمەكارییانە بدات كە لەدژی میللەتەكەمان ئەنجام دراوە. پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و چوار ساڵەی ئەنفالی بادینان بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالی بادینانه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی له‌ پشت ئه‌و تاوانه‌ بوو، ده‌بێ نه‌مێنێ. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/8/2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی ئه‌نفالی بادینان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، “له‌ شاڵاوی ئەنفالی بادینان، کە دوا قۆناخی شاڵاوە …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجوومەنی وەزیران گرفتەکانی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە تاووتوێ دەکات

چوارشەممە 24 ی ئابی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە بابەتی گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی 08ـی 2022، پێشوازی لە ئيرڤین هيكس جوونيه‌ر کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیریی و پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 22 ی ئاب ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سوزوکی کۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.باڵیۆزی ژاپۆن، ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ …

زیاتر بخوێنەوە