نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی 08ـی 2022، پێشوازی لە ئيرڤین هيكس جوونيه‌ر کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیریی و پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.

کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان. ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا.

چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە وەبەرهێنان و پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *