نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی: گەلەكەمان زمانی زۆرداری و تاوان قبووڵ ناكات

سەرۆک بارزانی: گەلەكەمان زمانی زۆرداری و تاوان قبووڵ ناكات

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەدا، دەڵێت: لەو یادە دڵتەزێنەدا رایدەگەیێنین كە گەلەكەمان هەرگیز زمانی زۆرداری و تاوان قبووڵ ناكات و دەبێ دەوڵەتی عێراقیش قەرەبووی هەموو ئەو تاوان و ستەمەكارییانە بدات كە لەدژی میللەتەكەمان ئەنجام دراوە.

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و چوار ساڵەی ئەنفالی بادینان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

لە 25ـی ئابی 1988 هەتا شەشی ئەیلوولی 1988 لە درێژەی زنجیرە تاوانەكانی رژێمی عێراق لە دژی خەڵكی كوردستان، بەشێكی زۆری ناوچە و گوندەكانی دەڤەری بادینان كەوتنە بەر هەڵمەتی نامرۆڤانەی كیمیابارانكردن و گرتن و كوشتن و راگواستن و ئەنفالی هاووڵاتیانی بێتاوان لە لایەن هێزەكانی رژێمی ئەو كاتی عێراق. لە ئەنجامی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە بە هەزاران هاووڵاتیی كوردستان شەهید و بێسەروشوێن و ئاوارە كران و سەدان گوندیش خاپوور بوون.

مەبەستی رژێم لەو رەفتارە شۆڤینی و ئەو تاوانە گەورەیە گۆڕینی دیموگرافی كوردستان و شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان لەرێگەی چەك و زەبروزەنگ و ستەمكاری بوو، بەڵام ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و ئازادیخوازی سەركەوت و ئەوە دوژمنان و نەیاران و تاوانباران بوون كە كەوتنە زبڵدانی مێژوو.

لە یادی سی و چوار ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی کوردانی فەیلی و ئەنفالی بادینان و گەرمیان و بارزان و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین. لەو یادە دڵتەزێنەدا رایدەگەیێنین كە گەلەكەمان هەرگیز زمانی زۆرداری و تاوان قبووڵ ناكات و دەبێ دەوڵەتی عێراقیش قەرەبووی هەموو ئەو تاوان و ستەمەكارییانە بدات كە لەدژی میللەتەكەمان ئەنجام دراوە.

مسعود بارزانی

25ی ئابی 2022

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *