لەکاتژمێر 8:45 خولەکی ئەمشەو ھێزێکی کۆماندۆی یەکێتی بەچەکی قورسەوە لەشەقامی بازنەی مەلیک مەحوود تاوەکو فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی، جێگیرکراون. هەر بەپێی زانیارییەکان ھۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ھێزەی کۆماندۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بڕیارە کەمێکی دیکە ئاکام عومەر، فەرماندەی ھێزی کۆماندۆی یەکێتی بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی لەنەخۆشخانەی فارۆقەوە بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ بکرێت.
زیاتر بخوێنەوەسەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بڕیارێکی سەبارەت بە دابەشکردنی بایەعییەکە راگەیاند
لە کۆمێنت دانراوە نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆك وهزیرانی عێراق، محهمهد شیاع سوودانی، رای گهیاند: سهرۆك وهزیرانی عێراق، لە یەکەم کۆبوونەوەیدا، ئهسیر داوود، وهزیری بازرگانی عێراقی راسپاردوه، “رێوشوێنی پێویست و نوێ بۆ باشتركردنی ماددهكانی (فۆرمی دابەشکردنی خۆراك) بگیرێتەبەر، بهجۆرێك كه جۆر و کوالێتی مادده خۆراكییهكان بەرزتر بکرێتەوە و پاڵپشتی زیاتری ههژاران بكرێت. …
زیاتر بخوێنەوەتیمی وهزاری پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
بهگوێرهی زانیارییهكانی كوردستان24، شاندهكهی پارتی له تیمی وهزاری ئهو حزبه لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێكدێت، بە سەرۆکایەتی پشتیوان سادق و ئەندامییەتی ساسان عەونی، سەفین دزەیی و ئومێد سەباح. له كۆبوونهوهكانیاندا لهگهڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و دارایی و کار، پرۆژە و هەنگاوەکانی …
زیاتر بخوێنەوەجەمیل هەورامی: داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات کوڕەکەی دەستگیربکەن
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی کوڕەکەی جەمیل هەورامی ، ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، تەقەی لە خەزووری کردووە بریندارە. جەمیل هەورامی لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەڵێ: هیچ پێوەندییکم بە ڕووداوەکەوە نییە و زۆر دڵتەنگم و داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەم دەستگیری بکەن و ڕادەستی یاسایی بکەن و سزای توندی بدەن، کاک ڕزگار …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی: ئەمشەو لەگەڵ مستەفا کازمی قسەمکرد
سەرۆک حکومەت لە تویتەکەیدا نووسیوویەتی: ئەمشەو لەگەڵ هاوڕێکەم، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق قسەمکرد و لەپای سەرکردایەتیکردن و خزمەتکردنی بە نیشتمان سوپاسم کرد. مەسرور بارزانی لە باسی مستەفا کازمیدا دەڵێت، “سەرەڕای هەموو بەربەستەکان و، لە کاتێکدا مەترسی لەسەر ژیانی خۆی هەبوو، ئەو (مستەفا کازمی) لەسەر رێچکەی خۆی مایەوە”. هەروەها …
زیاتر بخوێنەوەدژەتیرۆری کوردستان: درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کردە ئامانج
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 03:40ـی ئەمڕۆ هەینی درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، کوژراو و برینداریشی لێکەوتەوە. لە ڕاگەیەنراوی دژەتیرۆری کوردستان هاتووە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە سکێنیەی سەر بە ناحیەی گرعوزێر لە قەزای شنگال ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج. دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە بەهۆیەوە 2 …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ دەکات
ئەمشەوی پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ کرد بەبۆنەی متمانەپێدانی لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە. سەرۆکی حکوومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ خواست لە ئەرکی تازەیدا. لەمبارەیەوە، سەرۆکی حکوومەت لە تویتێکدا ڕای گەیاند: “ئەمشەو بە تەلەفۆن …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی بڕیاری تەرخانکردنی بڕە پارەیەکی زۆری بۆ کەمکردنەوەی مەترسی لافاو دەرکرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 12 ملیار دینار بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی لافاو فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: “لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسی لافاو لە شاری ھەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 12 ملیار و 639 …
زیاتر بخوێنەوەدکتۆرەکەی زانیاری لە سەر تەندروستی کازم فارووق ئاشکرادەکات
دکتۆرەکانی دکتۆر کازم فارووق سەرۆکی فڕاکسیۆنی نەوەی باس لە ڕەوشی تەندروستی دەکەن و تەنها 72 کاتژمێر بۆ داندراوە، تاکو دێ ڕەوشتی تەندرستی بەردەوام لە خەراپیدەڕوات. دووای بەیان نامەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی نەوەی نوێ ، هێرشی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر کازم فارووق گوایە دزە و خۆی لێشاردوونەتەوە و بەوەرگرتنی مووچەی پەرلەمانتاری بووەتە عەیبە …
زیاتر بخوێنەوەوهزارهتی شههیدان لهبارهی وهزیری داراییهوه رونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان. بڵاوی کردەوە: “لە پاش دەرچوونى یاسای چاکسازی ژمارە دووى ساڵى 2020،پێویستە ناوی سەرجەم زیندانییانى سیاسی ووردبینی و پێداچوونەوەى بۆ بکرێت و بە فلتەرى لیژنەکانى چاکسازیدا تێپەڕببن و پشتڕاست بکرێنەوە.” ئەوەش هاتووە: “هەر بەپێی یاساى چاکسازى هەر زیندانێیەکى سیاسی لەپاش 10 ساڵ …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە