نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دژەتیرۆری کوردستان: درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کردە ئامانج

دژەتیرۆری کوردستان: درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کردە ئامانج

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 03:40ـی ئەمڕۆ هەینی درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، کوژراو و برینداریشی لێکەوتەوە.

لە ڕاگەیەنراوی دژەتیرۆری کوردستان هاتووە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە سکێنیەی سەر بە ناحیەی گرعوزێر لە قەزای شنگال ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج.

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە بەهۆیەوە 2 چەکداری پەکەکە کوژران و 3 چەکداری دیکەش بریندار بوون.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *