نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: ئەمشەو لەگەڵ مستەفا کازمی قسەمکرد

مەسرور بارزانی: ئەمشەو لەگەڵ مستەفا کازمی قسەمکرد

 

سەرۆک حکومەت لە تویتەکەیدا نووسیوویەتی: ئەمشەو لەگەڵ هاوڕێکەم، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق قسەمکرد و لەپای سەرکردایەتیکردن و خزمەتکردنی بە نیشتمان سوپاسم کرد.

مەسرور بارزانی لە باسی مستەفا کازمیدا دەڵێت، “سەرەڕای هەموو بەربەستەکان و، لە کاتێکدا مەترسی لەسەر ژیانی خۆی هەبوو، ئەو (مستەفا کازمی) لەسەر رێچکەی خۆی مایەوە”.

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتنی بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق خواست.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *