نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 192)

کوردستان

سەفین دزەیی: ئەو ڕوئیایەمان لای شەقامی عەرەبی گۆڕی كوردستان ئیسرائیلی دووەمە

ھەرێمی کوردستان قۆناغێکی باشی پێوەندی دیبلۆماسی و ئابووری و کەلتووری لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی دەستپێکردووە، سەرۆکی فەرمانگەی په‌یوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم دەڵێ، پێوەندییەکانمان لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی باشە و کاردەکەین بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی لە چەند وڵاتێک لە کاتێکی گونجاودا.سەفین دزەیی دەڵێ “لە دوای ڕووخانی ڕژێمی عێراق و ڕێگەدانی چەسپاندنی سیستەمی فیدڕاڵی و …

زیاتر بخوێنەوە

بزووتنەوەی ئیسلامی: یەكێتیی بێ ئومێد دەكات و پشتیوانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەكات

هەرچەندە یەكێتی نیشتیمانی لە ترسی دۆڕانی لە هەڵبژاردنەكان هەوڵی پەكخستنی هەڵبژاردنەكان دەدات، بەڵام پارتی و چەندین حزبی تر بڕیاریانداوە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.لەو بارەوە عەبدولڵا وەرتێ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ڕاگەیاند: “لەپێناو پاراستنی دەنگی ھاووڵاتییانی کوردستاندا ئێمە وەک بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ یەک بازنەی ھەڵبژاردنین، پێمان وایە پێویستە …

زیاتر بخوێنەوە

حزبی زەحمەت كێشان داوای یەكبازنەی و بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن دەكات لەكاتیخۆیدا

گۆران جەلال ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی حزبی زەحمەت كێشانی كوردستان، ڕاگەیاندووە:” زەحمەت كێشان و شوعی و پارتی گەلی گەلی كوردستان، بەهاوبەشی وەك سێ پارتی چەپ دیدی خۆمان بۆ سێ بابەت داوە بە پەرلەمان یەكەم هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت دووەم ،كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن كۆمیسیۆنێكی پڕۆفیشناڵبێت “سێ سیستەمی یەك بازنە هەڵبژاردن بەڕێوە بچێتدەنگی …

زیاتر بخوێنەوە

دژه‌ تیرۆری كوردستان ورده‌كاری په‌لاماره‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ده‌خاته‌ڕوو

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، سێ مووشەک لە دەوروبەری دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاڕاستەی شاری هەولێر کران و هیچ زیانێکیان نەبووە.  بەپێی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.  پێشتر ئەحمەد نەبی، بەڕێوەبەری …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە درێژەدان بە سیاسەتی پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی کردەكاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ـی نیسانی 2022 به‌ سەرپەرشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو. لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەی بوو، کورتەیەک دەربارەی سەردانی هەفتەی رابردووی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی ( ئیمارات ) و بەشداریکردن لە کۆڕبەندی وزەی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەواڵی تەندروستیی دکتۆر ئەیاد عەلاوی پرسی.

ڕۆژی چوارشەممە ٦ـی نیسانی ۲٠۲۲ سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی پرسینی هەواڵی تەندروستی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە دکتۆر ئەیاد عەلاوییەوە کرد، کە دوای تێکچوونی باری تەندروستی بۆ وڵاتی ئۆردۆن گواستراوەتەوە. لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەو نەشتەرگەرییەش ڕاگەیاند کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئۆردۆن بۆ دکتۆر …

زیاتر بخوێنەوە

رێژەی سەرفیترە و زەکات و فیدیە دیاری دیاریکرا

لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان ڕێژەی سەرفترە و زەکات و فیدیەی دیاری کرد. بە پێی ڕاگەیندراوێکی لیژنەی فەتوای هەرێمی کوردستان، ڕێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆهه‌ر كه‌سێك له‌ ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م 3000 سێ هه‌زار دینار ده‌بێت و هەروەها ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك له‌ 3000 سێ هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت. لیژنەی …

زیاتر بخوێنەوە

ماموستایەكی زنكۆی سلێمانی.. یەكێتی لە ڕێگەی بەربەست بۆ هەڵبژاردن قەیرانی ئیداری دروست دەكات

نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌سه‌عید مامۆستای زانكۆی سلێمانی، راگه‌یاند، هێشتا قه‌یرانی به‌غدا له‌ به‌رده‌ستدایه‌ و نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ چاره‌سه‌ر و ده‌رئه‌نجامێكی باشی نه‌بووه‌ له‌ رێككه‌وتن و هاوئاهه‌نگی، ئه‌مه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی حكوومی و سایكۆلۆجیی خه‌ڵك و پێوه‌ندییه‌كانی لایه‌نه‌كان هه‌بووه‌. دروستكردنی قه‌یران بۆ خه‌ڵك، زیانی زیاتر به‌ هاووڵاتی ده‌گه‌یه‌نێت و كێشه‌كان و قه‌یرانه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه‌ و …

زیاتر بخوێنەوە

قۆناخی سێییەمی شەقامی 150 مەتری دەستی پێكردووە قۆناخی دووەم ئەمساڵ بەڕوی شۆفێران دەكرێتەوە

سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر ڕایگەیاند، قۆناغی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر زۆرینەی تەواو بووە و دوای گرێبەستکردن کارکردن لە قۆناغی سێیەمیش دەستی پێکردووە، کە لە بەحرکە تا دەگاتە ڕێگای دھۆک و ٦.١ کم دەبێت و بەچڕی کاری تێدا دەکرێت .کەیفی فارس، سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر، ڕایگەیاند: …

زیاتر بخوێنەوە