نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانیاری نوێ له‌سه‌ر گروپه‌ چه‌ته‌ و ڕێگره‌كانی چه‌مچه‌ماڵ بخزێنه‌وه‌

زانیاری نوێ له‌سه‌ر گروپه‌ چه‌ته‌ و ڕێگره‌كانی چه‌مچه‌ماڵ بخزێنه‌وه‌

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌سه‌ڵات داری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌ ئه‌و شاره‌ی هه‌میشه‌ گروپی چه‌ته‌ و ڕێگر حكوومڕانی كردووه‌، به‌ڵان نه‌ی توانیوه‌ ئاسایش و ئارامی دابین بكات و به‌رده‌وام گروپه‌ ڕێگره‌كان سه‌رانه‌ له‌ هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن.

ڕه‌مه‌ك ره‌مه‌زان قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاندووه‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته‌ رێگر و پاره‌ و ئۆتۆمبێل له‌ خاوه‌نكاره‌كان ده‌ستێنن، به‌ ناوی فرۆشتنی ئاسن و فافۆن ته‌له‌فۆنیان بۆ ده‌كه‌ن گوایه‌ ئاسنیان پێ ده‌فرۆشن یان فافۆن، كاتێك خاوه‌نكار یان ئاسنكڕ ده‌چێته‌ شوێنه‌كه‌, ده‌یگرن و هه‌رچی پێ بێت لێی ده‌ستێنن.

هه‌روه‌ها گوتی، ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ ئه‌و كاره‌ و چه‌ند كه‌سێكیش ئێمه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌دواداچوونداین له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌, داواكارین خاوه‌ن كار و كاسبكاران ئاگاداری ئه‌و حاڵه‌ته‌ بن كه‌ دروست بووه‌ تا تووشیان نه‌بن.

قایمقامی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهات با ده‌ستبه‌جێ لایه‌نی پێوه‌ندیدار و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێكان ئاگادار بكات، ئێسته‌ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش راسپێراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ بدۆزنه‌وه‌ و بیانگرن و رووبه‌ڕووی دادگایان بكه‌نه‌وه‌.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *