نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یه‌كێتی هاتنی مه‌سروور بارزانی بۆ په‌رله‌مان پێوه‌ندی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به‌هێز ده‌كات

یه‌كێتی هاتنی مه‌سروور بارزانی بۆ په‌رله‌مان پێوه‌ندی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به‌هێز ده‌كات

ئه‌ندامێكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان چوونی‌ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان بۆ په‌رله‌مان به‌ ئه‌رێنی‌ داده‌نێت و ڕای‌ ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ پێوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان پته‌وبێت.

بڕیاره‌ ڕۆژی‌ دووشه‌می‌ داهاتوو مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌سه‌ر داوای‌ خۆی‌ بچێته‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و له‌باره‌ی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ چاكسازی‌ حكوومه‌ت و چه‌ند پرسێكی‌ تر ڕوونكردنه‌وه‌ بدات.

ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی‌ ئۆكتۆبه‌ر، شامۆڵ سابیر ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان . ڕاگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر داوای‌ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ چه‌ند پرسێك ده‌دات.

ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كراوه‌ ده‌بێت و هه‌ر په‌رله‌مانتارێك كه‌ بیه‌وێ‌ پرسیار بكات ئازاده‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان به‌ ئه‌رێنی‌ داده‌نێت و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ پێوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت پته‌وبن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاروباره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ته‌واوی‌ ڕێكخراو بن و ئه‌و هاتنه‌یش پێوه‌ندییه‌كان پته‌وتر ده‌كه‌ن.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *