نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا هه‌رچی زوو ته‌واوكردنی كاره‌كانی تۆماری بایۆمه‌تری ده‌كات

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا هه‌رچی زوو ته‌واوكردنی كاره‌كانی تۆماری بایۆمه‌تری ده‌كات

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی كردووه‌، داوای هه‌رچی زوو ته‌واوكردنی كاره‌كانی تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

مسته‌فا كازمی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ نووسراوێك ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق كردووه‌ و داواش له‌ هاووڵاتیانی عێراق ده‌كات، خۆیان له‌ بنكه‌كانی كۆمسیۆن تۆمار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌موویان ببنه‌ خاوه‌ن كارتی تایبه‌تی‌ بایۆمه‌تری بۆ هه‌ڵبژاردن.

هاوكات كازمی داواش له‌ هاووڵاتیان كردووه‌، بۆ متمانه‌دان به‌ عێراقێكی دیموكرات له‌سه‌ر بنه‌مانی مه‌ده‌نی و ده‌ستووری، به‌جۆشه‌وه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوودا بكه‌ن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌،‌ هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و داواشی له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ ئیدارییه‌كان كرد،‌ پشتیوانی له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی ئاماده‌كاری و داواشی له‌ كۆمسیۆن كرد،‌ ئاسانكاری به‌ده‌ستهێنانی كارتی ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كانی ناوخۆ بكات.

بەپەلە

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق داوای ده‌ركردنی گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كان له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌كه‌ن

12ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، داوایان كرد سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ربه‌ پارته‌كان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *