نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / فوئاد حوسێن: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەرژەوەندی گەلی عێراق نابێت

فوئاد حوسێن: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەرژەوەندی گەلی عێراق نابێت

فوئاد حوسێن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا .

له‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كردووه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ فوئاد حوسێن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا له‌وانه‌یه‌ ئاكامه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقدا نه‌بێت.

هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ، گرتۆته‌به‌ر و به‌م نزیكانه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ.

هاوكات مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو عێراق بۆ هه‌ردوولا گرنگه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌راگۆڕینه‌وه‌و بیروبۆچوونه‌كان له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌رده‌وام بن.

بەپەلە

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق داوای ده‌ركردنی گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كان له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌كه‌ن

12ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، داوایان كرد سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ربه‌ پارته‌كان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *