ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان چوونی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ په‌رله‌مان به ئه‌رێنی داده‌نێت و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته پێوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان پته‌وبێت.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌می داهاتوو مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌سه‌ر داوای خۆی بچێته په‌رله‌مانی كوردستان و له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكوومه‌ت و چه‌ند پرسێكی تر ڕوونكردنه‌وه بدات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی ئۆكتۆبه‌ر، شامۆڵ سابیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان . ڕاگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر داوای مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك ده‌دات.
ڕوونیشی كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه كراوه ده‌بێت و هه‌ر په‌رله‌مانتارێك كه بیه‌وێ پرسیار بكات ئازاده.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به ئه‌رێنی داده‌نێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێویسته پێوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت پته‌وبن بۆ ئه‌وه‌ی كاروباره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی ڕێكخراو بن و ئه‌و هاتنه‌یش پێوه‌ندییه‌كان پته‌وتر ده‌كه‌ن.