نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / گه‌ر توانای بۆنكردنی چوار شتت له‌ده‌ستداوه‌ تووشی كۆرۆنا بوویت

گه‌ر توانای بۆنكردنی چوار شتت له‌ده‌ستداوه‌ تووشی كۆرۆنا بوویت


له‌ده‌ستدانی بۆن و تام به‌ یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی تووشبوونی كه‌سه‌كان به‌ كۆرۆنا داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریده‌خات، له‌ده‌ستدانی توانای بۆنكردنی چوار شت نیشانه‌یه‌كی به‌هێز و تا راده‌یه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ تووشبوونی كه‌سه‌كان به‌و په‌تایه‌.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی گۆڤاری بلوس میدیسن كه‌ تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ی پزیشكی و تیایدا نزیكه‌ی 600 كه‌س له‌ رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ به‌شداریان كردووه‌.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون توانای بۆنكردنی عه‌تر، پیاز، سیر و قاوه‌یان له‌ده‌ستداوه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای بۆنكردنیان له‌ده‌ستداوه‌، سێ هێنده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستی تامكردنیان نه‌ماوه‌ ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ كۆرۆنایان به‌هێزتره‌ و پێویسته‌ خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن.
نیشانه‌كانی تری تووشبوون به‌ كۆرۆنا بریتین له‌ تا، له‌رز، كۆكه‌ی وشك، سه‌رئێشه‌ و داهێزرانی له‌ش و له‌ هه‌ندێك كه‌سدا نیشانه‌كان به‌ سوكی و له‌هه‌ندێكی تر به‌ قورسی ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێك كه‌سیش سه‌رباری تووشبوونیان هیچ نیشانه‌یه‌كیان تێدا ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵام هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.

نه‌وا

بەپەلە

هەواڵی “خۆش” لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆنا

قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لە رووسیا لە بەردەوامی هەوڵە جیهانییەکان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *