نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شارەزایەکى پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان: قسەکانى جۆ بایدن بۆ پشتیوانى کوردستان لەگەڵ سودانى بەرهەمى سەردانەکەى مەسرور بارزانى بوو بۆ ئەو وڵاتە

شارەزایەکى پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان: قسەکانى جۆ بایدن بۆ پشتیوانى کوردستان لەگەڵ سودانى بەرهەمى سەردانەکەى مەسرور بارزانى بوو بۆ ئەو وڵاتە

له‌ كۆبونه‌وه‌ی لووتكه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن و محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ ڕوونی باسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كرا كه‌ ئه‌وه‌ به‌رهه‌می‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ی‌ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان بوو.

سامان شاڵی شاره‌زایی پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ڕاگه‌یاند: ” سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌، گرنگبووه‌ بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، گه‌یاندنی نیگه‌رانییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی، ئه‌وه‌ش به‌هه‌ند وه‌رگیرا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه‌.

شاڵی ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ به‌رهه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی بوو بۆ واشنتۆن، بینیمان له‌ دیداری سه‌رۆك بایدن و سوودانی، ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپیش، دووپات له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌ گفتوگۆ، ته‌نانه‌ت بایدن پێزانینی خۆی ده‌ربڕی دوو مووچه‌ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، داوای كرد ناردنی شایسته‌داراییه‌كان به‌رده‌وابێت و ده‌ستبكرێته‌وه‌ به‌ هه‌نارده‌ كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *