نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکى گۆڕان مامى بچووک پەشیمان بوو ڕۆشتووەتە کەلار

بەرپرسێکى گۆڕان مامى بچووک پەشیمان بوو ڕۆشتووەتە کەلار

کەلاریەکان ئامادەى دیدارى نەبوون وردەکارى لە کۆمێنتە

دابان محەمەد، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك، نووسینێكی سەبارەت بە سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ شاری كەلار بڵاو كردووەتەوە و تیایدا دەڵێ رێگە نەدراوە قوباد تاڵەبانی بەشداریی لە رێورەسمی یادی ئەنفالدا بكات و كاتێك سەردانی بازاڕی شارەكەیشی كرد لای زۆرینەی كاسبكاران گرنگ نەبوو، ئەو سەردانە پەشیمانیی زیاتر بوو لە حزوور.

پەرلەمانتارەكە نووسیویەتی “سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی “مامی بچوک” نەیپێکا، ئاساییە کاتێک” مامی بچوک” قوباد تاڵەبانی، دەچێت بۆ ڕێوڕەسمی یادی ئەنفال، ڕێگە نەدرێت، بەشداری یادەکە بکات، دوای چەندین تەکلیف و پێدانی چەند بەڵێنێک، چەند وێنەیەک بڵاو بکرێتەوە گوایە بەشداری یادی ئەنفالی کردووە! سەرباری ئەوەی زۆرینەی کەس و کاری ئەنفالکراوان بایکۆتی بایکۆتی بکەن!”
ئاماژەی بە ئەوەش داوە “لە ھەمووی سەرنجڕاکێشتر قوباد تاڵەبانی بە بازاڕی کەلاردا تێپەڕدەکات، نە قەرەباڵخی و نە ئاپۆرای خەلک دەبینرێت، نە لای زۆربەی کاسبکارانیش تێپەڕینی گرنگە، سەرباری هۆشیاری و تێگەشتنی خەڵك لە ماھیەتی، ئەم سەردانەی مامی بچوک لەو جۆرە سەردانانەبوو، پەشیمانی زیاتر بوو لە حزوور.”
دابان محه‌مه‌د، سه‌رسوڕمانیی خۆیشی ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵێ، سەیرە وەک جێگری سەرۆکی حکوومەت، نەتوانی ھیچ خزمەت و ڕۆڵێکت ھەبێت، تەنانەت” داواکاری کەسوکاری ئەنفالکراوێکت پێ جێبەجێ نەکرێت ” بەلام زه‌وی و مەرز و نەوتی گەرمیانت ھۆنیبێتەوە و بتەوێت پێشوازیت لێبکرێت! نەتوانی وەک جێگری سەرۆکی حکوومەت ھیچ بۆ گەرمیان بکەیت، باوەڕ بە خەڵک بھێنیت وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان شتێکت پێدەکرێت!”

ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وه‌ش داوه‌” زیاتر لە ١٠ ساڵە كه‌لار – سلێمانی، تەواو نەکراوە، پارەی داھاتی چەند مانگی ڕابردووی سلێمانی، کێڵگەنەوتییەکانی سنووری گەرمیان و فڕینی ھێلیکۆپتەرەکانی قوباد تاڵەبانی، ڕێگەی کەلار- سلێمانی و چەندین ڕێگەی تری پێ جوت ساید دەکرا، بە ڕێگەی ١٠٠ مەتری سلێمانیەوە.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *