
له كۆبونه‌وه‌ی لووتكه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن و محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ڕوونی باسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كرا كه ئه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و سه‌ردانه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بوو.
سامان شاڵی شاره‌زایی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ڕاگه‌یاند: ” سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، گرنگبووه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، گه‌یاندنی نیگه‌رانییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی، ئه‌وه‌ش به‌هه‌ند وه‌رگیرا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه.
شاڵی ده‌ڵێ، ئه‌وه به‌رهه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی بوو بۆ واشنتۆن، بینیمان له دیداری سه‌رۆك بایدن و سوودانی، ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپیش، دووپات له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به گفتوگۆ، ته‌نانه‌ت بایدن پێزانینی خۆی ده‌ربڕی دوو مووچه فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، داوای كرد ناردنی شایسته‌داراییه‌كان به‌رده‌وابێت و ده‌ستبكرێته‌وه به هه‌نارده كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان.