مامۆستا حه‌سه‌ن شه‌مێرانی، پێشنوێژ و وتارخوێن داواده‌كات، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، یه‌ك مانگ هاتووچۆی مزگه‌وت قه‌ده‌غه بكرێت.
مامۆستا حه‌سه‌ن شه‌مێرانی داواكارییه‌كی ئاڕاسته‌ی زانایانی ئاینی كردووه و ده‌ڵێت ” با خۆمان لە روانگەی ئایینە پیرۆزەکەمانەوە کە (رەحمەتە بۆ عالەم) و بۆ خزمەتی مرۆڤ ھاتوە، فتوایەک دەربکەین بۆ ماوەی مانگێک ھاتوچۆی مزگەوت نەکرێت”.
ده‌قی داواكارییه‌كه‌ی مامۆستا حه‌سه‌ن:
بۆ زانایانی بەڕێز
بەڕێزان: ئێستا حکومەت و دەسەڵات وازی ھێناوە و دەرگای مزگەوتەکان کراوەیە، من پێم باشە پاش ئەو داتا‌و قسەی پزیشکان و ئەم وەزعە تازەی کۆرۆنا و رێژەی مردنی ھاوڵاتیانمان، مزگەوتەکان لە ھەمو شوێن زیاتر ترسی بەرکەوتنی ھەیە، با خۆمان لە روانگەی ئایینە پیرۆزەکەمانەوە کە (رەحمەتە بۆ عالەم) و بۆ خزمەتی مرۆڤ ھاتوە، فتوایەک دەربکەین بۆ ماوەی مانگێک ھاتوچۆی مزگەوت نەکرێت.
حەسەن شەمێرانی