نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شیرین فواد مه‌عسووم: ده‌بێت پشتیوانی مه‌سرور بارزانی بكرێت له‌ چاكسازی

شیرین فواد مه‌عسووم: ده‌بێت پشتیوانی مه‌سرور بارزانی بكرێت له‌ چاكسازی

دكتۆره‌ شیرن فواد مه‌عسووم، بڕوای واییه‌ ده‌بێت هه‌مووان هاوكاری پلانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی بن، بۆ چاكسازی ڕاسته‌قینه‌ و ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵێ.

شیرین فوئاد مەعسووم له‌وباره‌وه‌ دەڵێ: “لێرەوە دەستخۆشی لە كاك مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دەكەم، ئەو پلان و هەنگاوانەی چاكسازی و بنەبڕكردنی گەندەڵی لە كوردستان، پێویستە كاری ڕژد بكرێت بۆ ڕاگرتنی مووچەی بندیوار و دوومووچەیی و ئەوانەی بە ناڕەوا خانەنشین كراون.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:”پەتای كۆرۆنا و ئاڵۆزیی پێوەندی لەگەڵ بەغدا، كاریگەری ترسناكی گەندەڵی لە كوردستان ئاشكرا كرد، پشتبەستنی ژمارەیەكی زۆری خەڵك بە مووچە و كەمیی وەبەرهێنان لە گشت بوارەكان نالۆژیكییە، قەڵاچۆكردنی گەندەڵییش پێویستی بە پشتیوانیی هاووڵاتییان هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی ڕاستگۆ و جیددی بین، دەبێت چاكسازی لە سەرەوە دەست پێبكات و هەموو گەندەڵێك ڕووبەڕووی یاسا بكەنەوە لە دادگایەكی شەفاف و یاسا لە سەرووی هەمووانەوە بێت”.

بەپەلە

یه‌كێتی ده‌بێت هه‌مووان له‌ پشتی حكوومه‌تی هه‌رێمبین بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان

سه‌عید مه‌سیفی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایگه‌یاند: “ئه‌وه‌ی ئێستا به‌داخه‌وه‌ ڕوو ده‌دات قه‌یرانێكی جیهانییه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *