نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماموستاییه‌كی ئاینی داواده‌كات بۆ ماوه‌ی مانگێك ڕۆشتن بۆ مزگه‌وت قه‌ده‌غه‌ بكرێت

ماموستاییه‌كی ئاینی داواده‌كات بۆ ماوه‌ی مانگێك ڕۆشتن بۆ مزگه‌وت قه‌ده‌غه‌ بكرێت

مامۆستا حه‌سه‌ن شه‌مێرانی، پێشنوێژ و وتارخوێن داواده‌كات، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، یه‌ك مانگ هاتووچۆی مزگه‌وت قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

مامۆستا حه‌سه‌ن شه‌مێرانی داواكارییه‌كی ئاڕاسته‌ی زانایانی ئاینی كردووه‌ و ده‌ڵێت ” با خۆمان لە روانگەی ئایینە پیرۆزەکەمانەوە کە (رەحمەتە بۆ عالەم) و بۆ خزمەتی مرۆڤ ھاتوە، فتوایەک دەربکەین بۆ ماوەی مانگێک ھاتوچۆی مزگەوت نەکرێت”.

ده‌قی داواكارییه‌كه‌ی مامۆستا حه‌سه‌ن:

بۆ زانایانی بەڕێز

بەڕێزان: ئێستا حکومەت و دەسەڵات وازی ھێناوە و دەرگای مزگەوتەکان کراوەیە، من پێم باشە پاش ئەو داتاو قسەی پزیشکان و ئەم وەزعە تازەی کۆرۆنا و رێژەی مردنی ھاوڵاتیانمان، مزگەوتەکان لە ھەمو شوێن زیاتر ترسی بەرکەوتنی ھەیە، با خۆمان لە روانگەی ئایینە پیرۆزەکەمانەوە کە (رەحمەتە بۆ عالەم) و بۆ خزمەتی مرۆڤ ھاتوە، فتوایەک دەربکەین بۆ ماوەی مانگێک ھاتوچۆی مزگەوت نەکرێت.

حەسەن شەمێرانی

بەپەلە

گۆڕان هۆشداری دەدات بە پەکەکە و تێکدانی ئارامی کوردستان هێڵی سوورە

ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *