نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نوسەرێکى سلێمانى.. فەرهاد سەنگاوى خاوەنی پرنسیپی ئەخلاقیی سیاسی نەبووە و نابێت

نوسەرێکى سلێمانى.. فەرهاد سەنگاوى خاوەنی پرنسیپی ئەخلاقیی سیاسی نەبووە و نابێت

ئامانج عەبدوڵا سوور، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی سلێمانی ڕاگەیاند: ئەمانە لەبەر بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان، ھەر ڕۆژەی لەسەر پەتێک یارییان کردووە، ھەولێری پایتەختی کوردستان، بۆیە بە قسەی کەسانێک، کە هیچ شکۆیان نییە، شكۆی ھەولێری پایتەختی کوردستان لەکەدار نابێت.

گوتیشی: ”ئەو کەسانەی لە سیاسەتدا بەشوێن بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیانەوەن، یان خواستی خۆیان لەسەر بەرژەوەندیی ساغ دەکەنەوە، کەسانێکن خاوەنی پرنسیپی ئەخلاقیی سیاسی نەبوون و نابن، لەناویاندا فەرھاد سەنگاوی نموونەیەکی دیار و زەقە، چونکە ھەمیشە بەدوای بەرژەوەندیی خۆیەوە بووە، ھەر ڕۆژەی بە دەنگێکی گڕی ناخۆشەوە گۆرانی بە باڵای لایەنێکی سیاسییدا دەڵێت.

فەرھاد سەنگاوی، لەپێناو چنینەوەی بەرژەوەندییەکانی خۆی، بەلایەوە ئاساییە ھەر ڕۆژەی ناسنامەی حزبێکی سیاسی لە گیرفاندا بێت، ئێستا فەرھاد سەنگاوی بە باڵای پەکەکەدا ھەڵدەڵێت، بەرژەوەندیی خۆی لەوێ دۆزیوەتەوە، بۆیە من پێی دەڵێم: بەم دەنگە ناخۆش و ناقۆڵایەتەوە واز لە نەڕەنەڕ بێنە، ئەگەر ئازایت و دڵسۆزی پەكەكەیت بڕۆ بۆ قەندیل و چەك هەڵگرە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *