نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکات

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکات

باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، لە سبەینێ یەکشەممە پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە 15 پارێزگا دەستپێدەکات، جگە لە هەرێمی کوردستان، لە هەر پارێزگایەکیش ئامادەکاری پێویست کراوە و تیمەکانیان لەرۆژانی پشوشدا بۆئەو مەبەستە کاردەکەن.

جومانە گلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەستیکردوە بە چاپکردنی تۆماری بەرایی دەنگدەران لە نوسینگەی پارێزگاکان  و لە سبەی یەکشەممەوە تاوەکو رۆژی 9ی ئەم مانگە، دەرگای نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەڕێگەی تیمی تەکنیکی تایبەتمەندەوە لە بەشی ئۆپەراسیۆن و تەکنەلۆجیای زانیاری، دەستیکردوە بە نوێکردنەوەی داتای تۆماری بایۆمەتری بۆ نوسینگەی پارێزگاکان، تیمەکانیان لەرۆژانی پشوشدا بەمەبەستی تەواوکردنی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەئەرکدا دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بنەمای پرۆسەی هەڵبژاردنە بۆ دەستەبەرکردنی مافی دەنگدانی عێراقییەکان، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان نوێکردنەوەی کۆنی تۆماری دەنگدەران دەکاتەوە، دەیەوێت تۆمارێکی نوێ بۆ دەنگدەران بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دروستبکات.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *