نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بكوژی باوك و كچە یەزیدییەكە دەستگیركرا و پێشتریش كاری كورشتنی ئەنجامداوە

بكوژی باوك و كچە یەزیدییەكە دەستگیركرا و پێشتریش كاری كورشتنی ئەنجامداوە

گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک راگەیاند، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا بکوژ دانی ناوە بەکوشتنی کچە شەش ساڵانەکەی فارووق بەناوی ئاخینک، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پۆلیسی زاخۆ بەدوای تەرمی ئاخینکدا دەگەڕێن.
لە زاخۆ، بکوژەکە پێشتر تاوانی کوشتنی ئەنجامداوە و دوای ٣ ساڵ ئازادکراوە، هەر بەگوێرەی زانیارییەکان لە ساڵی ٢٠٢١ بکوژ بە تۆمەتی رفاندنی دوو کچە منداڵی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرابوو، دوای ئەوەی لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتبوو ٢ منداڵەکە دەباتە دەرەوەی شار، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست ئەوکات دادگا بکووژەکەی ئازادکرد، تا ئێستاش چارەنووسی ئەو دوو منداڵە نادیارە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *