نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی یەكێتی ناتوانێت ئیدارەی سلێمانی بكات ڕادەستمان بكات

پارتی یەكێتی ناتوانێت ئیدارەی سلێمانی بكات ڕادەستمان بكات

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رای دەگەیەنێت، خەڵکی سلێمانی بێزاربوون لە چەواشەکارییەکانی یەکێتی و داوا دەکەن پارتی ئیدارەی شارەکەیان بدات.

عەدنان کەرکوکی راگەیاندووە:، خەڵکی سلێمانی لە بەرانبەر ئەو دۆخەی کە یەکێتی دروستی کردووە چەواشە دەکرێن، بەڵام هاووڵاتییان ئێستە بێزاربوون و رەخنەیان ئاراستەی یەکێتی کردووە و سەرکردایەتی یەکێتی بە هۆکاری ئەو دۆخە دەزانن کە هاتووەتە پێشەوە.

ئەوەیشی خستە ڕوو، خەڵکی سلێمانی بەرانبەر بە یەکێتی بەدەنگ هاتوون و پێیان گوتون ئەگەر ناتوانن ئیدارەی سلێمانی بکەن، رادەستی پارتی بکەن ئەمە نیشانەی ئەوەیە خەڵک تێگەیشتوون کە یەکێتی چییان بەسەر دەهێنێت و چیتر ناتوانن چەواشەیان بکەن.

ئەو سەرکردەیەی پارتی باسی لەوەش کرد، پارتی زۆر بەباشی دەتوانێت ئیدارەی سلێمانی بکات و خاوەن تەجروبەیەکی زۆر باش و خزمەتێکی بێ وێنەیە و لە سنوورەی دهۆک و هەولێر کە دەسەڵاتی هەیە توانیویەتی بە شێوەیەکی زۆر باش ئەدا بکات و ئەو ئەزمونەی کە هەیەتی لە سلێمانیش پێشکەشی بکات.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *