نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی پێشمەرگە: زانیاری لەسەر ئاراستە كردنی كاتیۆشا بەرەو سەنگەرەكانی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات

وەزارەتی پێشمەرگە: زانیاری لەسەر ئاراستە كردنی كاتیۆشا بەرەو سەنگەرەكانی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە ڕۆژهەڵات و باشووری شاره‌دێى پردێ ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ كران، كه‌ هیچ سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ی نه‌پێكاوه‌.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوى ڕۆژنامەوانی ژمارە یه‌كی ساڵی 2022 ڕاى گه‌یاندووه‌، “ئەمڕۆ سه‌عات 7:25ی ئێوارە، ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشا، لە ڕۆژهەڵات و باشووری شاره‌دێی پردێ (ئاڵتون کۆپری)، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کرا”.

ئاماژه‌ دراوه‌، “لە سنووری میحوەری پێنج، موشەکەکان لە دەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتوون و هیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە، هاوکات هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتووه‌تەوە، لەمبارەیەوە، هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کردووە”.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *