وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە ڕۆژهەڵات و باشووری شاره‌دێى پردێ ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كران، كه هیچ سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ی نه‌پێكاوه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوى ڕۆژنامەوانی ژمارە یه‌كی ساڵی 2022 ڕاى گه‌یاندووه، “ئەمڕۆ سه‌عات 7:25ی ئێوارە، ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشا، لە ڕۆژهەڵات و باشووری شاره‌دێی پردێ (ئاڵتون کۆپری)، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کرا”.
ئاماژه دراوه، “لە سنووری میحوەری پێنج، موشەکەکان لە دەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتوون و هیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە، هاوکات هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتووه‌تەوە، لەمبارەیەوە، هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کردووە”.