نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / تەرمی كادیرێكی پارتی لە شنگال دۆزرایەوە كە لەلایەن چەكدارانی پەكەكە تیرۆر كراوە

تەرمی كادیرێكی پارتی لە شنگال دۆزرایەوە كە لەلایەن چەكدارانی پەكەكە تیرۆر كراوە

بەرپرسی راگەیاندنی لقی17ی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ هەینی تەرمی کادیرێکی حزبەکەی لە شنگال دۆزراوەتەوە کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە بە گوللە کوژراوە.
ئیدریس زۆزانی، راگەیاند: “کادیرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناوی ئەحمەد حوسێن لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٦ی١ی٢٠٢٢ لە شنگال لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە رفێندرا و بێسەروشوێن بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمەکەی لە شنگال دۆزرایەوە”.
ئاماژەی بە ئەوەش دا کە ئەو کادیرەی پارتی خەڵکی خانەسۆری سەر بە قەزای شنگالە و بە سەردانێک چووەتە قەزای شنگال و پاشان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە رفێندراوە و کوژراوە

بەپەلە

مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت، “رۆڵێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *